كازمی: توانیومه عێراق له ڕووی دارایی و ئابوریه‌وه له‌قه‌یرانه‌كان رزگاربكه‌م
وێستگه نیوز-
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌سته‌كه‌وته‌كانی ساڵێكی ته‌مه‌نی كابینه‌كه‌ی ئاشكراكرد و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا كه متمانه‌ی په‌رله‌مانی وه‌رگرتوه، توانیویه‌تی عێراق له‌ڕوی دارایی و ئابوریه‌وه له‌قه‌یرانه‌كان رزگاربكات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و قورسایی گه‌وره بۆ حكومه‌تی ئێستا به‌میراتی له‌حكومه‌ته‌كانی پێشوه‌وه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام توانیویانه له‌سه‌ر ڕێگای چاكسازی هه‌نگاوی گرنگ بنێن و وڵات له ڕوی دارایی و ئابورییه‌وه ڕزگار بكه‌ن و هه‌وڵی زۆربدهن به‌پلان و ستراتیژ وڵات بخه‌نه سه‌ر رێگای راست.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، " دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر وه‌رگرتنی متمانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، جهختدهكهینهوه عێراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕۆڵی شارستانیه‌تی خۆی له‌جیهاندا بگێڕێت، ئه‌وه عێراقی شارستانی و نوسین و یاسا و زانسته".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌دای حكومه‌ت له‌ماوه‌ی ساڵێكی ته‌مه‌نیدا، به شه‌فافی و بێلایه‌نانه بوه كه له (ئایار/5)ی 2020 تاوه‌كو (ئایار/5)ی 2021 ئه‌نجامیداون و ئه‌وانه‌شی له‌بواری جێبه‌جێكردندان، "گه‌له‌كه‌مان ئازاری زۆری چه‌شتوه به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵ و بازرگانه دروشمباز و بێویژدانه‌كانه‌وه، ئه‌مڕۆ به شه‌فافییه‌ت چیمان به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌وه‌ی هێشتا به ئه‌نجاممان نه‌داوه و لهڕێگایه بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌ین، ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستی عێراقیه‌كان كه شایسته‌ی باشترینن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌شڵێت، "ئێمه ڕێچكه‌یه‌كی چاكسازی و گۆڕانكاریمان دامه‌زراند و ده‌ستمان به به‌ره‌وپێشبردنی وڵات كرد به‌ئاراسته‌ی بنیادنانی داهاتویه‌كی گه‌ش و ئومێدبه‌خش كه هیواكانی گه‌نجانی تێدا جێگابكهینهوه".
مسته‌فا كازمی ئه‌وه‌شی دوپاتكرده‌وه، "سه‌ركه‌وتوبوین له دورخستنه‌وه‌ی تارمایی جه‌نگ له عێراق، به سیاسه‌تی هاوسه‌نگی ناوخۆیی و په‌یوه‌ندی كاریگه‌ر و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌مو دراوسێكانمان و وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا تێپه‌ڕین و هه‌نگاومان نا".
راشیگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌مو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و كاره‌كانی حكومه‌ت، "هێشتا له‌و بڕوایه‌داین كه له چه‌ندین دۆسیه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاومان ده‌ستهێناوه، گوێ له‌و ده‌نگانه‌ش ناگرین كه مه‌به‌ستیانه حكومه‌ت و كاره‌كانی لاواز بكه‌ن".
PM:04:29:08/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 1892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت