فراكسیۆنی یه‌كێتی: له نوسینگه‌ى كۆمسیۆنى كه‌ركوك رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كورد گه‌یشتوه‌ته له 25%
وێستگه نیوز-
فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نیگه‌رانین سه‌باره‌ت به‌و ئاسته‌نگانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئاماژه بهوهشدهكهن له نوسینگه‌ى كۆمسیۆنى كه‌ركوك له رێگه‌ی دوورخستنه‌وه رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كورد گه‌یشتوه‌ته له 25% .
نوێنه‌رانى كه‌ركوك له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه كه وێنه‌یه‌كى بۆ وێستگه نیوز نێردراوه تێیدا رایانگه‌یاند، هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، گوێبیستی لێدوانی نابه‌رپرسانه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی عه‌ره‌بی و توركمانی له كه‌ركوك ده‌بین كه ده‌چنه خانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئاماژه بهوهشدهكهن، ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه، نیگه‌رانیی خۆمان دژی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ده‌خرێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌بڕین، هاوكات له‌و بڕوایه‌شداین، كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌سته‌یه‌كی پیشه‌یی سهربهخۆو بێ لایه‌نه‌و ته‌نها به‌رپرسیاریی رێكخستن و ئاماده‌كاریی و جێبه‌جێكردن و سه‌رپه‌رشتیكردن هه‌ڵبژاردن و راپرسییهكانه، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانش لایه‌نی به‌رپرسیاره له داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی دیموكراتییانه، جه‌ختش له پابهندنبوونمان ده‌كه‌ینه‌وه به ته‌واوی ئه‌و رێوشوێنه یاسایی و ئیداره‌ییانه‌ی كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌ریده‌كات، بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردو شه‌فاف.
هاوكات ده‌شڵێن، داواش له كۆمسیۆن ده‌كه‌ین گوێ له‌و لێدوان و ده‌نگه نه‌شازانه نه‌گرێت كه خزمه‌ت به ئاشتیی كۆمه‌ڵگه ناكه‌ن و نیازی جدیشیان نیه به پابه‌ندبوون به ماف و شایسته تایبه‌ته‌كانی پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تش كاتێك ئێمه ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌بینین كه له نووسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رووده‌ده‌ن، ئه‌ویش له رێگه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كورد له به‌ش و هۆبه‌كانی ئه‌و نووسینگه‌یه، به راده‌یه‌ك رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كورد گه‌یشتوه‌ته له 25% ، ئه‌وه جگه له گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه به بێ هۆكارێكی یاسایی.
نوێنه‌رانى كه‌ركوك جه‌خت له‌وه‌شده‌كه‌نه‌وه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئێمه بوونی چاودێرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی و رێكخراوه پسپۆڕ‌و تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێ لایه‌نانه به پێویست ده‌زانین، هاوكات داوا له كۆمسیۆن ده‌كه‌ین له‌سه‌ر داوای چه‌ند حزب و كه‌سایه‌تیی سیاسی گۆڕانكاریی له پێكهاته‌ی نووسینگه‌ی كه‌ركوك نه‌كات.
PM:02:54:08/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 8372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت