لەبارەی هاوسەرگیری دینا لەگەڵ كوڕی حسێن یەزدان پەنا روونكردنەوە دەدرێت



وێستگەنیوز-

پارتی ئازادی کوردستان رایگەیاند، لەژمارەیەک دەزگای راگەیاندن هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کەباسی لەودەکات کوڕێکی حسین یەزدان پەنا لەگەڵ کچە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "دینا" هاوسەرگیری کردوە، پارتی ئازادی کوردستان رەتیدەکاتەوە کوڕی ناوبراو بەهیچ جۆرێک هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کچە هونەرمەندە ئەنجامدابێت.

پارتی ئازادی کوردستان لەرونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە،" لێرە بەئاگاداری هەمو لایەک دەگەیەنین کە ڕیزدار حسین یەزدان پەنا، سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) هیچ کوڕێکی نیە بەناوی بەهرام، ئەو بەڕێزە هیچ پەیوەندییەکی خزمایەتیشی بەبنەماڵەی بەڕێز یەزدان پەناوە نیە، بۆ ئاگاداری رای گشتی."

ئەمڕۆ و دوێنێش لەژمارەیەک پەیج و پەڕەی کۆمەڵایەتی هەواڵێک بڵاوکرایەوە گوایا کەسێک بەناوی بەهرام کە هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەندی گۆرانیبێژ "دینا" ئەنجامداوە کوڕی حسین یەزدان پەنایە.


AM:09:01:06/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 174188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو