لەئوسترالیا سەگ بەکاردێنن بۆ دۆزینەوەی مێرولەی زەرد

‌ئەم جۆرە مێرولەیە لەهەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەئوسترالیا دۆزرانەوە

وێستگە نیوز-


هەوڵێکی زۆر لەئوسترالیا دەدرێت بۆ لەناوبردنی مێرولەی زەرد، چونکە ئەو جۆرە مێروولانە بەدڕندە ناسراون.

ئەم جۆرە مێرولەیە لەهەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەئوسترالیا دۆزرانەوە، بۆ خۆپاراستن و هێرش، میروولەکان ترشی فۆرمیک فڕێدەدەن، بۆیە بۆتە هۆی لەناوچوونی زۆری بۆق و مارمێلکە و باڵندەکانی لەسەر زەوی دەژین و هێلانە دەکەن.

تیمی لەناوبردنیان کەتایبەت بۆ ئەم ئەرکە و ماوەی 10 ساڵ دەخاێنێت دەستنیشانکراون، دەڵێن نیوەی پرۆژەکەیان ئەنجامداوە و تائێستا لەکوینزلاند نزیکەی 85%ی ئەو جۆرە مێرولەیان لەناوبردووە، بە دانانی خۆراکی ژەهروای و دەرمان ڕشتن لەئاسمانەوە، بەڵام ، زۆریان ماوە و هەندێک هێلانە سەرهەڵدەدەنەوە.

درێژی مێرولەی زەردی دڕندە نزیکەی 4 ملیمەترە، جەستەیەکی زەردباوی ئاڵتوونی هەیە، هەندێکجار قاوەیی کاڵ دەردەکەوێت، 84 ڕۆژ دەژی، پێشتر لەئوستالیادا نەبوون، بڕوایەک هەیە لەڕێگای بارو کەلوپەل گواستنەوە گەشتبنە ئوسترالیا.

لەباکوری ولایەتی کوینزلاند بە مەترسی دادەنرێن، دەتوانن هێلانەی گەورە و بڵاو دروستکەن هەزاران (شامێرو)ی تێدایە، مەزەندە دەکرێت 20 ملێۆن مێرولە لە پانتایی هیکتارێک زەویدا بژین.

زاناکان دەڵین لە دورگەی کریسماس کە ناوچەیەکی ئوسترالیایە لە ئۆقیانۆسی هیندی مێرولەی زەرد بەرپرسیارە لە فەوتانی نزیکەی 20 ملێۆن قرژانی سوور، کە جۆرێکە بێوێنەیە لەوناوچەیەدا دەژین.

ئەندرۆ کاکس لە ئەنجومەنی مێرو وگیاندارە گازیەکان، کە کروپێکی پارێزگاریە، دەڵێت "مێرولەی زەرد هەڕەشەی مەترسیدارن بۆ هەمەجۆرەی باێۆلۆجی".

دەشڵێت " ئەمجۆرە مێرولەیە شەڕينگێزن ترشی فۆلیک دەرژن وەک هۆکارێک بۆ ئیفلیج کردنی نێچیرەکەی پەلاماری دەدەن و دەبێتە خواردنیان، مشەخۆرێکی سروشتی هەیە تێیان دەدات و دەیانکوژێت، بەڵام ئەم جۆرە گەشتوونەتە ئوسترالیا بێ ئەو مشەخۆرەی لەسەریان دەژی، هەروەها ئەوجۆرە گیاندارانە لەئوسترالیان نین کە دەیانخوات، ناوچەیەکی بەرفراوانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا دەگرنەوە، کاتێک ناوچەیەک داگیر دەکەن، هیچ شتێک بە زیندویی بەجێ ناهێڵن، هەموو جۆرە مێروەکان و مارمێلکەوە باڵندە و خشۆکەکان دەخۆن، زۆر مەترسیدارن بۆ ژینگە"

سکات بوکانان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەریوبەرایەتی ناوچە شێدارەکان کە سەرپەرشتی هەڵمەتی نەهێشتنی مێرولەی زەرد دەکات دەڵێت "تیمەکە سەگ بەکاردێنن بۆ دۆزینەوەی هیلانەکانیان و جێگای بڵاوبوونەوەیان، سەگەکان بەجۆرێک مەشقیان پێکراوە بۆنی جۆری زەرد دەناسنەوە".

دەشڵێت" بۆ ڕاهێنای سەگ بۆنی مێرولەکە لەتاقیگە دروستیدەکات و لەسەر ناوچەکەی دەیرێژێت کۆدەکەینەوە و دەیکەینە سەر پارچەیەک و دەیشارینە دور لە سەگەکە تا بیدۆزێتەوە، فێریش کراون کە لوتیان نەخەنە هێلانەکانەوە، کاتێک دیدۆزنەوە دادەنیشن، ئەمەش ئاماژەیە لەوجێگایە مێرولە بوونیان هەیە".

VOA


PM:05:13:24/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو