شوێنی وەزیری تەندروستی عێراق پڕدەكرێتەوە

‌وەزارەتی تەندروستی عێراق

وێستگە نیوز-
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوی وەزیری نوێی تەندروستی بۆ پەرلەمانی عێراق بەرز بكاتەوە تا دەنگی لەسەر بدرێت.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

سەرچاوەیەك لەحكومەتی عێراق بەكەناڵی (روسیا الیوم)ی راگەیاندووە، ناوە پێشنیازكراوەكان بۆ پۆستی وەزیری نوێی تەندروستی ئەمانەن (هانی عوقابی، بریكاری تەكنیكی وەزارەتی تەندروستی، عەباس سەحن، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ناوەندی بەغدا و غیاب عومەیری، دەرمانساز و هاوكات پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لەپەرلەمانی عێراق).

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردووە، دوای دروستبوونی تەوافوق لەنێوان لایەنە سیاسییەكان لەسەر یەكێك لەو ناوانە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەچەند رۆژی داهاتوودا ناوی وەزیری نوێ بۆ پەرلەمان پێشنیاز دەكات، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت".

مانگی رابردوو بەهۆی تەقینی بۆرییەكی گازی ئۆكسجین لەنەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لەشاری بەغدا بەدەیان كەس گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون، دوای رووداوەكە بەبڕیاری مستەفا كازمی، هەریەك لە وەزیری تەندروستی، پارێزگاری بەغدا، بەڕێوەبەری تەندروستی روسافە و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی تەندروستی لەبەغدا لە كارەكانیان هەڵپەسێردران.

هەرچەند دواجار لێكۆڵینەوەكان بێتاوانی حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستییان لەو رووداوەدا پشتڕاستكردەوە و دواتر كازمی بڕیاری گەڕاندنەوەی بۆ سەر كارەكەی دەركرد، بەڵام تەمیمی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكرد و كازمیش قبوڵیكرد.



PM:11:16:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 1060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت