دەنگ بەسەرۆكی نوێی دەستەی مافی مرۆڤ دەدرێت


وێستگە نیوز-
وا بڕیارە رۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و جگە لەتاوتوێی چەند پڕۆژە یاسایەك، دەنگ بەسەرۆكی نوێی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیش دەدرێت.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەڕاگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە 18ی ئایار پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و یەكێك لەتەوەرەكان دەنگدانی لەسەر پاڵاوتنی (مونا یوخەنا یاقو) بۆ پۆستی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە لەو دانیشتنەدا خوێندنەوە بۆ  شەش پڕۆژە یاسا دەكرێت (پڕۆژەیاسای بەركاركردنی یاسای رەسمی پولی عێراقی ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان، پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت ژمارە (22) ی ساڵی 2011 لە هەرێمی كوردستان، پڕۆژەیاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو ژمارە (20)ی ساڵی 1998ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان ژمارە (14)ی ساڵی 1993، پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان ژمارە (14)ی ساڵی 1993، پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان ژمارە (10)ی ساڵی 2010، پڕۆژەیاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (30).

جێی ئاماژەیە سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پشكی پێكهاتەی مەسیحییەكانە و چەند ساڵێكە (زیا بتڕس سڵێوە) لەو پۆستەدایە.



PM:06:28:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت