ئەمریکا موشەکێکی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو


وێستگە نیوز-
کۆمپانیای 'رۆکێت لاب'ی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، یەکێک لە موشەکە ئەلیکترۆنییەکانی لەدەستداوە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، ئاماژەبەوەشدەكەن پاش ئەوەی پرۆسەی هەڵدانەکەی سەرکەوتوونەبووە.

کۆمپانیای 'رۆکێت لاب'ی تایبەت بە بواری گەردونناسی لە تویتەر بڵاویکردەوەو دەڵێت، بەشی یەکەمی موشەکەکە دەبوو بەوشێوەیە هەڵبدرێت کە پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام لە قۆناغی دووەمی گڕگرتنەکەیدا بەشێوەیەکی چاوەڕنەکراو بزوێنەرەکەی لەکاردەکەوێت و بەمەش موشەکەکە ناتوانێت بگاتە ئەو خولگەیەی بۆی دەستنیشانکرابوو.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشكردووە، موشەکەکە دوو مانگی دەستکردی هەڵگرتووە، کە سەر بە یەکێک لە کۆمپانیاکانی بواری دروستکردنی مانگی دەستکردە.

پسپۆڕان دەڵێن، لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی ئەم موشەکە جێگەی نیگەرانی نییە، چونکە کێشەکەی تەنها500 کیلۆگرامە، بەڵام موشەکە چینیەکە بۆیە جێگەی نیگەرانی بوو کێشەکەی21 تۆن بوو.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە، لە چەند رۆژی رابردوودا، موشەکێکی چینی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو و دواتر لە زەریای هیندیدا تەقییەوە.


PM:03:17:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 6216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو