بەرپرسانی باڵای عیراق لەبارەی پرسی دۆلارەوە بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن


وێستگە نیوز-
وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، لەسەر پرسی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار داوای بانگهێشتی پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی حکومەتی عێراقی بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکات.

بەهادین نوری، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق بە میدیایەكی كوردی راگەیاندووە، پێویستە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقی تایبەت بێت بە بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق.

بەهادین نوری وتیشی، پێویستە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بەرپرسیارێتی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئەستۆبگرن و وەڵامی ئەو پرسیارانەش بدەنەوە کە ئەوان لە رابردوودا لەسەر ئەو بابەتە کردوویانە


PM:02:45:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 4556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو