لە دوای موشەکە چینییەکە؛ ئەمریکاش موشەکێکی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
کۆمپانیای "رۆکێت لاب"ی ئەمریکی رایگەیاند، یەکێک لە موشەکە ئەلیکترۆنییەکانی لەدەستداوە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، پاش ئەوەی پرۆسەی هەڵدانەکەی سەرکەوتوونەبووە.



کۆمپانیای "رۆکێت لاب"ی تایبەت بە بواری گەردونناسی لە تویتەر بڵاویکردەوە، بەشی یەکەمی موشەکەکە دەبوو بەوشێوەیە هەڵبدرێت کە پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام لە قۆناغی دووەمی گڕگرتنەکەیدا بەشێوەیەکی چاوەڕنەکراو بزوێنەرەکەی لەکاردەکەوێت و بەمەش موشەکەکە ناتوانێت بگاتە ئەو خولگەیەی بۆی دەستنیشانکرابوو.

کۆمپانیاکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، موشەکەکە دوو مانگی دەستکردی هەڵگرتووە، کە سەر بە یەکێک لە کۆمپانیاکانی بواری دروستکردنی مانگی دەستکردە.

پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەداوە، لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی ئەم موشەکە جێگەی نیگەرانی نییە، چونکە کێشەکەی تەنها 500 کیلۆگرامە، بەڵام موشەکە چینیەکە بۆیە جێگەی نیگەرانی بوو کێشەکەی 21 ته‌ن بوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا، موشەکێکی چینی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو و دواتر لە زەریای هیندیدا تەقییەوە.


PM:12:42:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت