ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییەکانی دەکات بەنزین نەخەنە عەلاگەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
دوای ئەوەی هێرشیکی ئەلکترۆنی کرایە سەر بەشێک لە بۆریە نەوتەکانی ئەمریکا، باس و خواسی کەمهێنانی بەنزین لە ئەمریکادا بووە جێی مشتومڕی هاوڵاتیان و حکومەتی ئەو وڵاتە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیەکانی کە بەنزین لە عەلاگەدا هەڵنەگرن.



لە تویتێکدا دەستەی سەلامەتی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی سەر بە حکومەتی ئەمریکا، هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان کە بەنزین نەخەنە عەلاگەوە.

لە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەک کە تیایدا کەسێک عەلاگەی پڕ بەنزینی لە پشتی ئۆتۆمبێلەکەیدا هەڵگرتووە، هەرچەندە وێنەکە هی ساڵی 2019 بوو، بەڵام ئەوە دەستەی سەلامەتی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی نەوەستاند لەوەی هۆشداری بدەنە هاوڵاتیان و ئەوەشیان خستەڕوو کە لە کاتی هەڵگرتنی بەنزیندا دەبێت تەنها دەبە و بەرمیلێک بەکاربێت کە بۆ هەڵگرتنی بەنزین و گازۆیل گونجاوە و رێگەی پێدراوە.


AM:09:11:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت