لە شەش ڕۆژدا ٢٣٠٠ موشەک نراوە بە ئیسرائیلەوە


وێستگەنیوز-
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە توانیویانە بەرپرچی ٢٣٠٠ موشەک بدەنەوە کە لە کەرتی غەزەوە نراوە بە وڵاتەکەیانەوە.

سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاند کە لە ڕێگەی سیستمی بەرگرییەوە توانیویانە ١٠٠٠ موشەک تێکبشکێنن لەو ٢٣٠٠ موشەکە.

هاوکات به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌رگری شارستانی كه‌رتی غه‌ززه‌، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانی ئیسرائیل، گه‌یشتوه‌ته‌ ١٣٩ كه‌س، له‌نێویاندا ٣٩  منداڵ و ٢٢ ژن هه‌یه.

بەرگری شارستانی کەرتی ‌غەززە ڕاشیگەیاند ٩٠٠ كه‌س له‌ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كان برینداربون.


PM:05:04:15/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 6248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو