وەبەرهێنەرێکی فەڕەنسی لەعێراق دەڕفێندرێت
وێستگەنیوز-
لەماوەی چەند رۆژی رابردودا وەبەرهێنەرێکی فەڕەنسی کە لەهەمانکاتدا خاوەن رەگەزنامەی وڵاتی ئێرانیشە، لەسەر رێگەی بەغدا-سەڵاحەدین رفێندراوە و تائێستا چارەنوسی نادیارە.
سەرچاوەیەکی سەربازی عێراق ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی روسیا تودەی راگەیاندوە، وەبەرهێنەرێکی فەڕەنسی و دوو لەیاریدەدەرانی لەباکوری بەغدا رفێندرداوەن، کاتێک لەسەر رێگەی رۆیشتن بوون لەبەغداوە بۆ پارێزگای سەڵاحەدین.
ئاماژەی بەوەشکردوە، وەبەرهێنەرەکە هەڵگری رەگەزنامەی ئێرانیشە و لەرێگەی پاسپۆرتی ئێرانەوە هاتووەتە ناو خاکی عێراق.
لەئێستادا هێزە ئەمنییەکانی عێراق پرۆسەی گەڕانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو وەبەرهێنەرە فەڕەنسییە و هاوکارەکانی دەستپێکردووە.
PM:09:04:08/05/2021
ئهم بابهته 5768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت