بوومهلهرزهیهك سنهی رۆژههڵاتی كوردستانی ههژاند
وێستگه نیوز ـ
بومەلەرزەیەک شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان و چەند شارۆچکە و گوندێکی سنووری پارێزگاکەی هەژاند. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی لێكهوتووهتهوه.
محەمەد فەلاحی، بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە هێزی 4.4 پلە بهپێوهری رێختەر بووە و دانیشوانی سەنتەری سنە و دەوروبەری هەستیان بە هێزی بومەلەرزەکە کردووەو لە ماڵەکانیان دەرکەوتوون.
فەلاحی ئاماژەیدا، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاکان لە گوندی پایگلانی شارۆچکە سروئاباد خانوێک رووخاوە.
هەروەها پەیام جەلالی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سوور لە سنە رایگەیاندووە، تا ئێستا زیانێکی ئەوتۆی گیانی و ماددی رانەگەندراوە، بەڵام تیمەکانیان چوونەتە ناوچەی شویشە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ زیانەکان بکەن.
AM:11:19:08/05/2021
ئهم بابهته 3352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت