لە هەرێم نۆ كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 717 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا 9 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 1051 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.
 
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24كاتژمێری رابردوودا حەوت هەزار و 113 پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی 717 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای دهۆک بووە. 
 
تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:
 
هەولێر: 211 تووشبوو
سلێمانی: 199 تووشبوو
دهۆك: 263 تووشبوو
گەرمیان: 39 تووشبوو
راپەڕین: 5 تووشبوو
 
هاوکات 1051 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە:
 
هەولێر: 281 چاکبوونەوە
سلێمانی: 384 چاکبوونەوە
دهۆك: 324 چاکبوونەوە
هەڵەبجە: 6 چاکبوونەوە
گەرمیان: 48 چاکبوونەوە
راپەڕین: 8 چاکبوونەوە
 
لەو ماوەدا 9 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە:
 
هەولێر: یەک گیانلەدەستدان
دهۆک: چوار گیانلەدەستدان
سلێمانی: چوار گیانلەدەستدان
 
ئاماری گشتی:
 
پشکنینەکان: 1688798 پشکنین
تووشبووان: 155668 تووشبوو
چاکبووان: 134471 کەس
ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 17109 کەس
گیانلەدەستدان: 4088 کەس
 
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنوێنییەکانی تەندروستی و لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە و ماسک و دەستکێش بپۆشن، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.


PM:06:07:07/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت