پۆلیس ناسنامەی ئەو کچەی لەسەر پردی وڵوبە خۆی ھەڵدایە خواراوە ئاشکرا کرد

‌ٍشوێنی خۆفڕێدانە خوارەوەی کچەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی ئەو کچەی دوێنی لەسەر پردی وڵوبە خۆی ھەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا ئاشکرا كرد.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ھاتووە، پاش ئەوەی دوێنێ 5ی ئایاری 2021، کچێک لەسەر پردی وڵوبەی شاری سلێمانی خۆی ھەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا و ناسنامەکەی نادیاربوو، دوابەدوای رووداوەکە بەدواداچوون بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانییەکە و ھۆکاری رووداوەکە دەستیپێکرد.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، ئێوارەی ھەمان رۆژ توانرا ناسنامەی کچەکە ئاشکرا بکرێت و کەسوکاری بدۆزرێتەوە، دەرکەوت کچەکە ناوی (م، ر، م) و لەدایکبووی ساڵی 2001 و پیشەی خوێندکارەو دانیشتووی گەڕەکی ھوانەی شاری سلێمانییە.

راشیگەیاندووە، کچەکە سەرلەبەیانی دوێنێ بەمەبەستی چوونی بۆ خولێک لەگەڵ براکەیدا لەماڵ چووەتە دەرەوە و پاش جیابونەوەی لەبراکەی چووەتە سەر پردی وڵوبەو خۆی ھەڵداوەتە خوارەوە و بەوھۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

روونیشکردووەتەوە: لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بۆ ئاشکراکردنی ھۆکاری رووداوەکە بەردەوامە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەیوانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.


AM:10:05:06/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 8596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت