مزگەوتی بەهەشت لە سلێمانی دادەخرێت

‌مزگەوتی بەهەشت

وێستگە نیوز-

مزگەوتی بەهەشت کە زۆرینەی پەیرە و شوێنکەوتووانی ڕەوتی سەلەفین و لەلایەن د.عەبدولەتیف ئەحمەد سەلەفی سەرپەرشتی دەکرێت بەبڕیارێک داخرا.

بەپێی زانیارییەکان و بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "بەهۆی پابەندنەبون بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە مزگەوتی بەهەشت لەشاری سلێمانی داخراوە".

وەزارەتی ئەوقاف لەگەڵ دەستپێکی مانگی ڕەمەزان بە مەرج ڕێگەیدا بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان، مزگەوتی بەهەشت لەلایەن د. عەبدولەتیف ئەحمەد سەلەفی پێشنوێژ و وتارخوێندنی تێدا دەکرێت، و زۆرینەی ئەوانەی سەردانی ئەو مزگەوتە دەکەن لەسەر ڕەوتی سەلەفین و هاوبۆچوونن لەگەڵ فتوا و بۆچوونەکانی.

لەگەڵ دەستپێکی مانگی ڕەمەزان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم چەند ڕێنماییەکی بۆ بەڕێوەچوونی نوێژ و مەراسیمی ئاینی و شەوانی ڕەمەزان و شەوانی قەدر بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە ڕێنماییەکان وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن.

دەقی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم

یەکەم : شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر 12 شەو تاکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن
دووەم : مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ماسک ببەستێ.
سێیەم : دەست نوێژ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێ ، نوێژ خوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانيان رەچاو بکرێ لە مەترو نيوێك تا دوو مەتر.
چوارەم : خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێ.
پێنجەم : پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بەگشتی.
شەشەم : لەکاتی بونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێری و ياسايی بەرامبەر سەرپێچيكاران.
حەوتەم : بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێ کردنی رێنمیایەکان دەکەن.
ھەشتەم : دەزگاکانی راگەیاندن دوای ( ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا ) دەتوانن روماڵی شەوی قەدر لەمزگەوتەکان بکەن.
نۆيەم: ئەم رێنمایانە لەشەوی قەدری پیرۆز لەلايەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێ بەجێ دەکرێن.


PM:11:27:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 10132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت