لەسەر چاکسازی چوار وەزیری حکومەت بانگهێشتی پەرلەمان کران

‌پەرلەمانى کوردستان

وێستگە نیوز-

سەرۆکی لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان دەڵێت، "راپۆرتی دووەمیان سەبارەت بە یاسای چاکسازی لە حکومەتەوە پێگەیشتووە"، دەشڵێت، "چوار وەزیری حکومەتیان بانگکردووە بۆ روونکردنەوەى هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى یاساکە".

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەرچەندە پێشتر حکومەت بەڵێنی پێداون سێ مانگ جارێک لیژنەى باڵاى چاکسازی راپۆرتێکیان لەسەر چۆنیەتى جێبەجێکردنی یاساکە پێبدات، بەڵام راپۆرتەکە دواکەوتووە و ئەم مانگە لەبری راپۆرتی سێیەم، راپۆرتی دووەم گەیشتووە".

زیاد جەبار ئەوەشی خستەڕوو، "لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردووەوە دەستکراوە بە یاسای چاکسازی و هەموو وەزارەتەکان هەنگاویان ناوە بۆ جێبەجێکردنى یاساکە".

پرۆژەیاسای چاكسازی لە موچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكانی دیكە، لە خولی پێشووی پەرلەمان پەسەندكرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی خەڵك لە موچە و خانەنشینی پلەباڵاكان و كەمی موچەی خانەنشینی فەرمانبەران، پڕۆژەكە گەڕێنرایەوە بۆ حكومەت.


PM:10:37:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 1232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو