ناوەندێک یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریکرد


وێستگە نیوز-

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەدەکات، "پێشبینی ناکرێت تا ئێوارەی 12ی نیسان مانگ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ببینرێت، بەمەش 13ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت".


ئاماژەی بەوەشداوە، "لە رۆژی 11ی ئایاردا زۆربەی وڵاتان بەدوای دەرکەوتنی مانگی شەوالدا دەگەڕێن، بەڵام بەدیکردنی ئەستەم دەبێت لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامیەکاندا". ئەوەشی خستۆتەڕوو، "ئێوارەی دواتر کە دەکاتە 12ی ئایار مانگی شەوال بە تەلەسکۆب بەدیدەکرێت لە وڵاتە ئیسلامی و عەرەبی و ئەوروپیەکان".

باسی لەوەشکردووە، "چاوەڕاواندەکرێت رۆژی جەژن بکەوێتە رۆژی پێنجشەممە 13ی ئەم مانگە لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا و لەوانەشە لە چەند وڵاتێکی وەکو پاکستان و برۆنای رۆژی هەینی بکەنە یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان".

پێشتر، پەیمانگای گەردونناسی میسری ئاشکرایکرد، "مانگی شەوال بەتەواوەتی لە کاتژمێر 9:00 شەوی ١٢ی مانگی ئایاری داهاتوو نوێدەبێتەوە و بەوەش مانگی رەمەزان 30رۆژ دەبێت و جەژن دەکەوێتە رێکەوتی 13ی ئایاری 2021.


PM:07:51:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 15848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت