دۆسیەی پەسەندكردنی سزادراوانی بادینان دەگەیەنرێتە ئەمەریكا


وێستگە نیوز-

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی لەگەڵ كونسوڵخانەی ئەمەریكا لەهەولێر كۆبوونەوەی هەیە و دۆسیەی پەسەندكردنی سزادراوانی چالاكوانی بادینان دەگەیەنێتە ئەو وڵاتە.

وێستگەنیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایگەیاندووە، بڕیاری (زۆرینە)ی دادگای تەمیزی هەولێر بە پەسەندكردنی ئەو سزا ناعادیلانەیەی بەسەر ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانانی بادینان درابوو، سەلماندی كە دادگا و یاسا دژ بە خەڵكی بێ پشت و پەنا و پاڵپشت و پاسەوانی دەسەڵاتدارانە!
 
ناوبراو رونیكردۆتوە، هیچ شتێك لەوە خەتەرتر نیە كە دادگا و دادوەر و یاساكان ببنە پاشكۆی دەسەڵاتداران و بە حەز و ویست و خواستی ئەوان بڕیار بدات و عەدالەت پشتگوێ بخات.

هەروەها دەڵێت، سبەی لەگەڵ كونسوڵخانەی ئەمریكا لە شاری هەولێر دیدار و كۆبوونەوەی هەیە ئەم زوڵم و ناحەقییەی دەرحەق بەو سزادراوانە و خەڵكی دیكەش دەكرێت دەگەیەنێت، دەبێت دونیا بزانێت كە چۆن دەسەڵاتێكی پۆلیسی بەناوی دادگا و یاساوە خەریكە كۆمەڵگە دەكاتە زیندان!

دوای نزیكەی سێ مانگ لەسزادانی پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی ناوچەی بادینان لەلایەن دادگای تاوانی هەولێرەوە بە شەش ساڵ زیندانی، ئەمڕۆش دادگای تەمیز بە دەنگی سێ ئەندام، سزادانەكەی پەسەندكرد.


PM:06:36:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو