پاره‌یه‌كی تر له هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
كۆمپانیای بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی هه‌ولێر جووتیارانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه ئه‌وانه‌ی له 25ی ئایاری 2016 تا 5ی حوزه‌یرانی 2016 گه‌نمیان راده‌ستی سایلۆكه‌یان كردبوو سبه‌ینێ چوارشه‌ممه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
له نووسراوێكی كۆمپانیای بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی هه‌ولێر كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه هاتووه: "ئاگاداری جووتیاره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی له 25ی ئایاری 2016 تا 5ی حوزه‌یرانی 2016 گه‌نمیان راده‌ست سایلۆی هه‌ولێر و شه‌مامك و گرده ره‌شه له 26ی ئایاری 2016 و 31ی ئایاری 2016 كردووه، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 5ی ئایاری 2021 سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌كه‌یان.
حكومه‌تی عیراق بڕیاریداوه به خه‌رجكردنی نیوه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم بۆ ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له شاره‌كانی هه‌رێم ده‌ست به خه‌رجكردنی پاره‌كه كراوه.
PM:06:15:04/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 6768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت