عیراق 10 رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیاند


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی راگەیاند، بەپشت بەستن بە رێنماییەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی، لە 12ی ئایارەوە تا 22ی ئایار قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری لە عیراق جێبەجێدەکرێت.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایار، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقیدا، بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پارستنی تەندروستی هاوڵاتیانەوە، بڕیاردرا بە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی 10 رۆژ.

لە راگه‌یەندراوەکەشدا هاتووە، کە لە 12ی ئایار تا 22ی ئایار، قەدەغەی هاتوچۆ، داخستنی تەواوی مۆڵ، چێشتخانە، کافتریا، سینەما و تەواوی ئەو شوێنانەی کە خەڵکی کۆڕ و کۆبوونەوەی تیادا ئەنجام دەدەن، دەگرێتەوە.


PM:04:59:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 12928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو