مینحەی مانگانە بۆ ژمارەیەک زیندانی سیاسی خەرجکرا
وێستگە نیوز ـ
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم رایگه‌یاند، كه دوای پێداچوونه‌وه به لیستی ناوه‌كان بڕیاردراوه مینحه‌ی 639 زیندانی سیاسی خه‌رج بكرێت.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم له نووسراوێكدا رایگه‌یاند: پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و پاش ووردبینی و پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بریاردرا بە بەردەوامبوون و خەرجکردنی مینحەی مانگانە وەک وەجبەی یەکەم بۆ 639 زیندانی سیاسی کە ماوەی10 ساڵی مینحەیان تەواوکردووە و هیچ و مووچەیەکی تریان نییە.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه: هەروەها لیژنەکانی چاکسازی بەردەوام دەبن بۆ پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانی کراو و گیراوی تا ئەو کەسانەی شایستەن بەپێی یاسا و رێنماییەکان مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج بکرێت.
PM:04:41:04/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت