نێچیرڤان بارزانی: ناتوانین له‌م قۆناغه‌دا باس له‌ هاوپه‌یمانێتى لایه‌نه‌كان بكه‌ین



وێستگه‌ نیوز-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتیی نیشتمانی و حیزبی سۆسیالیست کۆدەبێتەوە، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لەگەڵ گۆڕان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە کۆدەنگی دەستکەوتەکان زیاتر دەبێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات دوای هەڵبژاردنەکان پێویستە هەماهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەبێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  ناتوانین له‌م قۆناغه‌دا باس له‌ هاوپه‌یمانێتى لایه‌نه‌كان بكه‌ین، دوای هەڵبژاردنەکان پێویستە هەماهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەبێت.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان به‌ رۆژنامه‌وانى راگه‌یاند، "پێشتر کۆبوونەوەیەکمان کرد لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیارماندا سەردانی حیزبەکان بکەین و لەگەڵ حیزبەکان هەوڵی جیددی بدەین بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی لە هەرێمی کوردستان هەن، کەمیان بکەینەوە."
 
سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، ویستویانە "هەوڵ بدەین لەسەر دەستوور هەندێک بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ بکەین لەگەڵ حیزبەکان."
 
 سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، دوای هەڵبژاردنیش پێویستە کۆدەنگی لەنێوان حیزبەکان هەبێت، وتی، "پێویستە هەموو حیزبەکان چوارچێوەیەک بدۆزنەوە بۆ هاوئاهەنگی، چونکە ئەگەر هەموومان پێکەوەبین، ئەوکاتە دەتوانین هەندێک لەو دەستکەوتانەی خۆمان لە بەغدا جێبەجێ بکەین، ئەگەر پەرتەوازە بین، بەبێ شک، هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم دەبێت و هەموو هەوڵی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەوەیە بتوانین ئەو یەکڕیزییە دروست بکەین."
 
ئەوەشی خسته‌ ڕوو، لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە کۆبوونەوە و گفتوگۆدان بۆ دانانی میکانیزمێک کە ئەوەش کاری پەرلەمان دەبێت. "بەڵام بە دڵنیاییەوە هەوڵی جیددی هەیە بۆ ئەوەی دەستوور جێبەجێ بکرێت."
 
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند. دواتر سەردانی دەباشانی کرد و لەگەڵ یەکێتی کۆبووەوە. 
 


PM:12:14:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت