بڕیارێک لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان دەرچوو


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لەوەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، رێنماییەکانی تایبەت بە بەستن و خوێدنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان و وەرگرتنی پارەی هاوبەشانی ئاو کەساڵی 2018 دەرچووە، هەموارکرایەوە و وەرگرتنی پارەی هاوبەشانی ئاو بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی هاوڵاتیان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمکراوە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لەوەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، پێشوتر بەگوێرەی رێنمایی ساڵی 2018 کەتایبەت بوو بە بەستن و خوێدنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان لەخەرجکردنی 30 تا 60 مەترسێجا 600 دینار لەهاوڵاتیان وەردەگیرا، بەڵام لەئێستادا بۆ 450 دینار کەمکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشوتر بەرامبەر خەرجکردنی زیاتر لە 60 مەترسێجا ئاوی ماڵان 2000 دینار لەهاوڵاتیان وەردەگیرا، بەڵام لەئێستادا بۆ 600 دینار کەمکراوەتەوە و بۆ شوێنە بازرگانییەکانیش بەهەمان شێوە پارەی ئاو کەمکراوەتەوە.


PM:12:11:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 20760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت