سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رێکخەری گشتی گۆڕان کۆبوونەوە

‌نێچیرڤان بارزانی و عومەر سەید عەلی

وێستگەنیوز-

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی و لەلایەن عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆڕان پێشوازی لێکرا.

لەچوارچێوەى کۆبونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکاندا، کاتژمێر (11:00) سەر لەبەیانى ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و جێگرەکانى گەیشتنە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان و لەگەڵ عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان و ژمارەیەک لەسەرکردەکانی دیکەی بزوتنەوەکە کۆبوونەوە.

پێشوتریش سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی هەرێم بەوێستگەنیوزی راگەیاندبوو، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسلێمانی سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبوونەوەکاندا پرسی نوسینەوەی دەستوری هەمیشەیی هەرێمی كوردستان، هەڵبژاردنی پێشوختەی پەرلەمانی عێراق و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێن.

سەرۆکی هەرێم دوێنێ دووشەممە لە هەولێر لەگەڵ عه‌لى باپير، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان و سه‌لاحه‌دين به‌هائه‌دين، ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان کۆبووەوە و  باسی ئەو بابەتانەی کردوە کە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە. 


May be an image of 1 person and standing

May be an image of 1 person and standing


AM:11:11:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو