داعش له‌ سنووری مه‌خمور هێرشی كرده‌ سه‌ر سوپای عیراق

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوزـ
دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، چەکدارانی داعش لە گوندی مەحموودییەی ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور هێرشیان کردووەتە سەر سوپای عیراق و پێکدادان له‌نێوانیاندا روویداوه‌.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

تا ئێستا زیانەکانی شەڕەکە ئاشکرا نەکراون و سوپای عیراقیش بە فەرمی هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە.

دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن خۆیەوە ئاشکرای کرد، لە پارێزگای سەڵاحەدین پێگەکانی داعشیان تۆپباران کردووە.

هاوکات، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عیراقی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک ناحیەی رەشاد لە باشوری کەرکوک چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی و تا ئێستاش هیچ زیانێکی هێرشەکە رانەگەیەنراوە.

پێشتر، فەرماندەی فەوجی یەکی هێزی پێشمەرگە رایگەیاندبوو، داعش سودی لە بۆشایی ئەمنی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق بینیوە کە 20 کیلۆمه‌تر بۆشایی ئەمنی لە نێوانیاندایە.

ئەمە لەکاتێکدایە، درەنگانی شەوی شەممە و کاتژمێر 12 و 30 خولەک، چەکدارانی داعش لە سنووری پردێ و لەنزیک گوندی قایەباشی، هێرشیانکردە سەر دوو سەنگەری سەربازی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا دروست بوو، کە تیایدا شەهید و بریندار لە ریزەکانی پێشمەرگەدا لێکەوتەوە.


AM:08:34:02/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو