داعش له‌ خانه‌قین و داقووق هێرش دەکاتە سەر هێزە عیراقییەکان


وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند، لەئەنجامی هێرشی چەکدارانی داعشدا بۆ سەر بازگەیەکی سەربازی لە نزیک قەزای خانەقین، سەربازێک برینداربوو شەوی رابردووش لە هێرشێکی داعش بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە داقووق سێ پۆلیس کوژران و شەشی تریش برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای دیالە بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاند، چەند چەکدارێکی داعش هێرشییان کردە سەر بنکەیەکی سەربازی لە گوندی ئەحمەد هیلالی سەر بە قەزای خانەقین و لە ئاکامی رووبەرووبوونەوەشدا لەگەڵ هێزەکانی سوپا، سەربازێک برینداربوو.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

شەوی رابردووش، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر پۆلیسی شارۆچکەی داقوق لەنزیک گوندی ''کەڵۆزی'' لە باشووری کەرکوک، لەئەنجامدا سێ پۆلیس  کوژرا و شەشی دیکەش بریندار بوون.

رۆژی 26ی ئەم مانگەش، چوار چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر گوندێکی سنوری قەزای خانەقین و ئەنجومەنی گوندەکەیان کوشتووە

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەشێک لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بە هۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و بوونی فرەهێزی لەناوچەکەدا، بووەتە هۆی ئەوەی چەکدارانی داعش چالاکیی و جموجوڵەکانیان زیادبکەن و ئەو بۆشاییە بەکاربێنن و شەوانە هێرشبکەنە سەر گوند و شارۆچکەکانی سنورەکە و لە زۆربەی رووداوەکانیشدا هاوڵاتیان بوونەتە قوربانی.


PM:02:01:30/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو