وەزارەتی تەندروستی عێراق فەرمانی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی زانکۆکانی عێراق وهەرێم دەرکرد
وێستگه نیوز-
وەزارەتی تەندروستی عێراق فەرمانی دامەزراندنی بۆ هەزاران کەس لە دەرچووانی زانکۆکانی عێراق و دەرەوەی عێراق بە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانیشەوە دەرکرد.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، راگەیهندراوێکدا ناوی سەرجەم دامەزرێندراوان لە دەرچووانی بەشەکانی پەیوەندیدار بە پیشە تەندروستی و پزیشکییەکان ئاشکراکرد.
ئەو کەسانەی فەرمانی دامەزراندنییان بۆ دەرچووە لە دەرچووانی "کۆلێژە تەکنیکییە پزیشکی و تەندروستییەکانن، جگە لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی پەرستاری و کۆلێژە پزیشکییەکان و دەرچووانی پەیمانگە پزیشکی و تەکنیکییەکان. وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت ئەوانەن کە لە هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە یان لەدەرەوەی عێراق لە ساڵانی 2018/ 2019 خوێندنیان تەواو کردووە.
PM:07:39:29/04/2021
ئهم بابهته 5088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت