حاكم شێخ له‌تیف: دادگا دەبێت دۆسیه‌ بۆسەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی بكاتەوە


وێستگه‌ نیوز-
پسپۆڕێكى ده‌ستوورى و یاسایى له‌ هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێ  دادوەر  بۆ  بڕیاره‌كانى شایه‌ن  بە تۆڵه‌كردنه‌وه‌ بێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات دادگا دەبێت دۆسیه‌ بۆ وەزیری دارایی  و سەرۆكی  حكومەت بكاتەوە.

حاكم شێخ له‌تیف، پسپۆڕى ده‌ستوورى و یاسایى له‌ دیبه‌یتى ڕێکخراوی بەدیل  كه‌ بە سپۆنسەری میدیایی وێستگە نیوز تایبه‌ت به‌ سەربەخۆیی دادگا بەڕێوەچوو رایگه‌یاند، نابێ  دادوەر  بۆ  بڕیاره‌كانى شایه‌ن  بە تۆڵه‌كردنه‌وه‌ بێت .

حاكم شێخ له‌تیف له‌ دیبه‌یته‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نابێ دادوه‌ر لەسەر  ئەوە  سزا بدرێت، زۆربەی بڕیارەكانی كەموكورتی هەبێت ، كه‌ دادگا دەبێت  دۆسیه‌ بۆ وەزیری دارایی  و سەرۆكی  حكومەت بكاتەوە .

وتیشى، دەسەڵاتی  دادگایی  مافى  خۆیانە موچەیان باش بێت، لە عێراق دەسەڵاتی دەوڵەت  هەیە، لە كوردستان دەسەڵاتی دەوڵەت نیە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ى نیسانى 2021، ڕێکخراوی بەدیل بە سپۆنسەری میدیایی وێستگە نیوز دیبەیتی سەربەخۆیی دادگاى له‌ سلێمانى به‌ڕێوه‌ برد، كه‌ ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و كه‌سایه‌تى تێیدا به‌شداربوون.




PM:04:50:29/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت