کچەکەی قاسم سولەیمانی پەیامێک بۆ محەمەد جەواد زەریف دەنێرێت

‌زەینەب سولەیمانی

وێستگە نیوز-

زەینەب سولەیمانی تویتێکی کردووە و دەڵێت، "باجی گۆڕەپان لە پێناو دیپلۆماسیەتدا بووە"، لەگەڵ تویتەکەشیدا وێنەیەکی دەستە قرتاوەکەی باوکی داناوە.


 لە ئەژماری خۆی لە تویتەر زەینەب سولەیمانی کچە گەورەی قاسم سولەیمانی فەرماندەیی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپاسی پاسدارانی ئێران کاردانەوەی هەبووە، بەرامبەر بەوەی ماوەی دوو ڕۆژە سەرجەم ئاژان و ناوەندە میدیاییەکانی نزیک لە سوپای پاسداران، رەخنەی توند ئاراستەی  وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان دەکەن، لەسەر ئەو قسانەی کە لە تۆمارە دەنگییەکەیدا   وتوونی.

لەو بارەیەوە ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردووەتەوە، لای کەس شاراوە نییە، کە هەڵوێستەکانی زەریف پێچەوانەی ئاراستەی گشتی شۆڕشی ئیران بووە، لەو تۆمارە دەنگییەشدا بە ڕوونی دەرکەوتووە.

لە لایەکی ترەوە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم نووسیویەتی "ئایا دزەپێکردنی ئەو تۆمارە دەنگییە پلان بۆ داڕێژراوە و بۆ ئەوەی کاریگەریی هەبێت لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی".

هاوکات سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەربارەی تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەی زەریف رایگەیاند "تۆمارە دەنگییەکە ماوەکەی 7 کاتژمێرە، بەڵام دۆسیەیەکی پەرت پەرتکراوە، یان کۆمەڵێک لە قسەکانی هەڵبژێردراوە، کە بە هیچ شێوەیەک ئاماژە نییە بۆ پێزانین و ڕێزی گەورەی وەزیری دەرەوە بۆ ڕۆڵی شەهید قاسم سولەیمانی".

محەمەد جەواد زەریف لەو تۆمارە دەنگییەدا ڕایگەیاندووە، قاسم سولەیەمانی کۆنترۆڵی وەزارەتی دەرەوەی کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێرا ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی پێشووی فەیلەقی قودس دیپلۆماسیەتی کردووەتە قوربانی ئۆپراسیۆنە مەیدانییەکانی سوپای پاسداران.

No description available.


PM:10:23:28/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 7064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت