بایدن کاتژمێری کارکردنی لە ئەمریکا زياد كرد
وێستگه نیوز-
بهپێی فەرمانێکی جۆ بایدن، کرێی کاتژمێری کارکردنی بەشێکی کارمەندانی حکومی لە ئەمریکا بۆ 15 دۆلار بەرزکرایەوە.
ئەو فەرمانە سەرۆکایەتییەی کە لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاوە رۆژی سێشەممە دەرکراوە، ئاماژە بەوە دەکات، ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا هەیە و کارمەندی حکومین، کرێی کارکردنیان بۆ هەر کاتژمێرێک لە 10 دۆلارەوە بۆ 15 دۆلار بەرز دەکرێتەوە.
ئەوانەی لە کۆمەڵەی یەکەمدا بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، بریتین لە کرێکارانی پاککردنەوەی فیدراڵی، کرێکارانی بەشەکانی چاککردنەوە لە بوارە گشتییەکاندا، کرێکارانی رێگەوبان و چاککردنەوەی ژێرخان، کارمەندانی پەرستاریی لە سوپا و دەزگا حکومییەکاندا، لەگەڵ کارمەندانی بەشی کافتریای دەزگا حکومی و سەربازییەکان.
هاوكات بەپێی فەرمانەکە، ئاژانسە فیدراڵییەکانی ئەمریکا لە 30ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتووەوە، پێویستە لەکاتی واژۆکردنی گرێبەستدا لەگەڵ کارمەندانی نوێ، یان لەکاتی درێژکردنەوەی گرێبەستەکاندا رەچاوی ئەم بەرزکردنەوەیە بکەن و کاتژمێری کارکردن بە 15 دۆلار ئەژمار بکەن.
بەپێی خەمڵاندنی زانکۆی نیویۆرک، ئەمریکا نزیکەی 5 ملیۆن کارمەندی فیدراڵی هەن، بەڵام ئەم بڕیارە هەموو ئەوانە ناگرێتەوە. جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لەو بارەوە دەڵێت، "فەرمانە سەرۆکایەتییەکە کەمترین کرێی کاتژمێری کارکردن بۆ کارمەندانی فیدراڵی بۆ 15 دۆلار بەرز دەکاتەوە، ئەمە لە گرێبەستی نوێ و تازەکردنەوەی گرێبەستیشدا کاری پێدەکرێت.
ههروهها هەر گرێبەستێک یان درێژکردنەوەی لە سەرەتای 2022ەوە واژۆ بکرێت، دەبێت رەچاوی ئەم خاڵەی تێدا بکرێت و ئەم زیادکردنە لە گرێبەستەکەدا جێبەجێ بکرێت".
AM:11:27:28/04/2021
ئهم بابهته 2728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت