رووحانی داوای دەستگیرکردنی ئەو کەسە دەکات کە فایلی دەنگیی زەریفی بڵاوکردووەتەوە
وێستگه نیوز-
دوای بڵاوبوونەوەی فایلێکی دەنگیی سێ کاژێریی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و کاردانەوەی کەسایەتییە سیاسییەکانی ئێران و جیهان لە وتەکانی زەریف لەو فایلەدا، وتەبێژی حکومەتی ئێران رایدهگهیهنێت حەسەن رووحانی سەرۆککۆماری ئێران داوای لە وەزارەتی ئیتلاعات کردووە ئەو کەسانە بدۆزێتەوە کە فایلەکەیان دزیوە.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، "فایلە دەنگییەکەی جەواد زەریف دزراوە و حەسەن رووحانی سەرۆککۆماری ئێران داوای لە وەزارەتی ئیتلاعات کردووە ئەو کەسانە بدۆزێتەوە کە فایلەکەیان دزیوە، دزینی ئەو بەڵگە نهێنییانە جۆرێکە لە پیلانگێڕیی دووژمنانی کۆماری ئیسلامی دژ بە یەکگرتوویی نێوخۆی حکومەت و بەرژەوەندییەکانی."
عەلی رەبیعی ئاماژهى بهوهشكردووه، چاوەڕوانن جەواد زەریف بگەڕێتەوە وڵاتەکە، کە بە گەشتێک لە عێراق و هەرێمی کوردستانە و روونکردنەوە لەسەر ئەو بەشە لە گوتەکانی بدات کە بووەتە هۆی کاردانەوەی کەسایەتییە سیاسییەکان.
وتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت، ئەو وتووێژه لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانی سەرۆککۆماری ئێرانەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەنجامدراوە و لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە دزراوە و بڵاوکراوەتەوە.
لە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دەستوەردانەکانی قاسم سولەیمانی لە کاروبارەکانی دەرەوەی ئێران و هەوڵی رووسیا بۆ رێگریکردن لە سەرکەوتنی رێککەوتنی ئەتۆمی قسەدەکات. بڵاوبوونەوەیشی لەکاتێکدایە، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەو رۆژنامەوانەی وتووە کە دیدارى لەگەڵ دەکات، "بە دڵنیاییەوە هیچکات ناتوانن ئەم قسانە بڵاوبکەنەوە".
زەریف لە تۆمارە دەنگییەکە سکاڵا لەدەستی سولەیمانی دەکات و ئاماژه بهوهدهكات، "هەرکاتێک دەچووم بۆ گفتوگۆکردن، ئەو دەهات و پێی دەوتم کە چ شتێک باس بکەم. دەبوو قوربانی بە دیپلۆماسی بدەم لەپێناو کاری مەیدانیی ئەودا لەناوچەکە، بەتایبەت لە سووریا."
PM:12:40:27/04/2021
ئهم بابهته 3104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت