کەرەنتینەی گشتی لە سەرتاسەری تورکیا ڕاگەیەنرا
وێستگەنیوز-
لەسەر بڕیاری سەرۆک کۆماری تورکیا و بەمەبەستی رێگریکردن لەتەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئهمڕۆ دوشهممهوە كهرهنتینهی گشتی لهو وڵاته راگەیەنراو و سێ ههفته بەردەوام دەبێت، ئەوەش دوای ئەوەهات ئەمڕۆ زیاتر لە 38 هەزار توشبووی کۆرۆنا لەتورکیا تۆمارکران.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، بڕیاردراوە بە راگرتنی پرۆسەی خوێندنی ناوپۆل و سەرجەم تاقیکردنەوەکانیش دوادەخرێت، هەروەها بازار و شوێنە گشتییەکان لەکاتی پێویستدا دەکرێنەوە و بەپێی ڕێکاری پێویستی خۆپارێزی.
ئەوە لەکاتێکدا ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاویکردەوە، لەدوێنێوە 38 هەزار و 553 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون و 347 تووشبووش گيانیان لەدەستداوە.
تائێستا لە تورکیا 4.629.969 کەس توشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 38.358 کەس بەهۆی توشبونیان بەپەتاکە مردون.
PM:08:59:26/04/2021
ئهم بابهته 7572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت