داعش بەکوشتنی 31 سەرباز دەستی بە چالاکی کردۆتەوە

‌نێجیریا، چەکدارانی رێکخراوی داعش

وێستگە نیوز-

بەرپرسانی سەربازی لە نێجیریا رایانگەیاندووە، "لە دواین هێرشی داعش بۆسەر سوپای وڵاتەکەیان لانیکەم 31 سەرباز کوژراون".


بەپێی هەواڵێکی دامەزراوەی میدیایی ئەلحوڕە، ئەمڕۆ دووشەممە دوو بەرپرسی باڵای سەربازی نێجیریا رایانگەیاندووە، لە باکوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان داعش بۆسەیەکی بۆ کاروانێکی سەربازیی وڵاتەکەیان داناوە و بەهۆیەوە لانیکەم 31 سەرباز کوژراون.

لای خۆشییەوە، "بەرپرسێکی دیکەی سەربازی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە فرانس پرێسی راگەیاندوە، پلەدارێک لەناو کوژراوەکاندا بووە".

ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەش کرد، "لەلایەکی دیکەوە 11 هاوڵاتی لەلایەن هێزێکی چەکداری رێکخراوی داعشەوە گەمارۆدراون".

هەر لەوبارەیەوە، عەلی کولا بەرپرس لەشارەوانی گویدام رایگەیاند، "داعش بەئۆتۆمبێل و چەک و تەقەمەنی بەئاشکرا هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند شوێنێک و 11 هاوڵاتی مەدەنی لەئێستادا ژیانیان لەمەترسیدایە".


PM:04:37:26/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت