ئەمریکا یەکەم هەنگاوی کردەیی وڵاتەکەی بۆ هێرشەکانی عێراق ئاشکرا کرد
وێستگە نیوز-
ئه‌مریكا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ھێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر باڵیۆزخانه و ھێزه‌كانی سیستمی به‌رگری مووشه‌كیی پاتریۆت له عێراق جێگیر ده‌كات.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داھاتوودا سیستمی به‌رگری ئاسمانیی پاتریۆت له عێراق ئاماده ده‌بێت و چیتر له به‌رامبه‌ر ئه‌و ھێرشانه بێده‌نگ نابن كه ده‌كرێنه سه‌ر ھێزه‌كانیان و ناوه‌نده دیپلۆماتییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، حكومه‌تی عێراق ھه‌ست به سوود و گرنگی ھێزی ئه‌مریكا ده‌كات له وڵاته‌كه‌یدا و به مه‌به‌ستی پاراستنی ناوه‌نده دیبلۆماسییه‌كان و ھێزه‌كانیشیان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و ھه‌واڵگری عێراق ھه‌یه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و ھێرشانه به كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ھه‌ژمار ده‌كه‌ن، بۆیه بڕیاریانداوه سیستمی به‌رگری ئاسمانی پاتریۆت له عێراق جێگیر بكه‌ن.
PM:03:22:23/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 3408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت