بۆ یەکەم جار لە مێژوو؛ لە زەویـیەوە کۆنترۆڵی هەلیکۆپتەرێک لەسەر مەریخ دەکرێت

‌هەلیکۆپتەرێک لەسەر مەریخ

وێستگە نیوز-

ئاژانسی واڵایی ئاسمانی ئەمەریکا (ناسا)، ئەمڕۆ دووشەممە سەرکەوتووانە توانی ئەو هەلیکۆپتەرەی لەگەڵ کەشتی پـرسەڤێرنس ڕەوانەی هەسارەی مەریخی کردبوو، لەسەر زەویـیەوە کۆنترۆڵ بکرێت.

ئەم هەلیکۆپتەرە بچوکە کە کێشەکەی 1.8 کیلۆگرامە، لە دوری زیاتر لە 278 ملیۆن کیلۆمەتر و لە بنکەیەکی ناسا لە کالیفۆرنیا فڕینی کۆنترڵکرا و لە یەکەم فڕینیدا بۆ نزیکەی 40 چرکە و بە بەرزایی 3 مەتر لە ئاسمانی مەریخ سوڕاوەتەوە.

ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی مرۆڤایەتی بتوانرێت لە زەویـیەوە کۆنترۆڵی فڕینی هەلیکۆپتەرێک لەسەر مەریخ بکرێت.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی کارەکە، هەموو کارمەندانی بنکەکەی ناسا کەوتنە چەپڵە لێدان و پـیرۆزبایـیکردن لە یەکتر بەبۆنەی ئەم ڕۆژە مێژوویـیە لە جیهانی زانست و تەکنەلۆجیادا.


PM:04:07:19/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو