لە بیلاڕوسیا هەوڵی کودەتا دراوە


وێستگه‌ نیوز-
بەپێی هەواڵی ماڵپەرە جیهانیەکان، دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا دوو کەسیان لە مۆسکۆی پایتەخت بەتۆمەتی پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی کودەتایەكی سەربازی لە بیلاروسیا دەستگیرکردووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەتدا لەگەڵ دەزگای ئاسایشی بیلاڕوسیا یوری زینکۆڤیچ، کە هەڵگری رەگەزنامەی بیلاڕوسی و ئەمریکیە و ئەلێکساندەر ڤیدۆتا کە هاوڵاتیەکی بیلاڕوسیە دەستگیرکراون.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، ''ئەو دووکەسە پیلانیان داناوە کودەتایەکی سەربازی لە بیلاڕوسیا ئەنجام بدەن و سەرۆکی ئەو وڵاتە تیرۆر بکەن''.

میدیاکان باسیان لەوەشکراوە، ئامانج لەئەنجامدانی کودەتاکە گۆڕینی سیستمی دەستوری بیلاڕوسیا و هەڵوەشاندنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکە و رادەستکردنی بووە بە دەستەی بەرژەوەندی نیشتیمانی.

راشیانگەیاندووە،'' دوو دەستگیرکراوەکە ویستویانە لە رۆژی نۆی ئایاری داهاتوودا لە مینسکی پایتەختی بیلاڕوسیادا لەرێگەی نمایشێکی سەربازییەوە کودەتاکە ئەنجام بدەن.''

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو، خۆپیشاندانەکانی بیلاڕوسیا دژ بە هەڵبژاردنەوەی ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ بە سەرۆکی وڵات ئەنجامدرا و داوای دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنیان دەکرد و بەوپێیەی ساختەکاری تێدا کراوە، لە وەڵامی خۆپیشاندەرانیشدا، لوکاشینکۆ ڕەتیکردەوە هیچ هەڵبژاردنێکی دیکەی سەرۆکایەتی ئەنجام بدرێ و دوپاتیکردەوە لە ژێر فشاردا هیچ داوایەکی لەو جۆرە پەسەند ناکات.


PM:11:00:17/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو