ئەنەکەسە: گرووپێکی سەر بە پەیەدە هێرشیانکردووەتە سەر نووسینگەی پەدەکەسە
وێستگه نیوز-
ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا - ئەنەکەسە رایدهگهیهنێت، گرووپێکی چەکداری سەر بە پارتی یەکێتی دیموکرات - پەیەدە هێرشیانکردووەتە سەر نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سووریا.
ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا - ئەنەکەسە لە راگەیهندراويكدا دەڵێت، "رۆژی 16ـی نیسانی2021، گرووپێکی چەکدار کە سەر بە پارتی یەکێتی دیموکرات -پەیەدە بوون، هێرشیانکردووەتە سەر نووسینگەی قامشلۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سووریا - پەدەکەسە کە ئەندامە لە ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا - ئەنەکەسە."
بە پێی راگەیهندراوی ئەمینداری گشتیی ئەنەکەسە، گرووپە چەکدارەکە لەکاتی هێرشەکەدا قسەی ناشرین و جنێویان بە ئەندامانی پەدەکەسە گوتووە و مۆبایلەکانیشیان لێسەندوون و دوای ماوەیەک بۆیان گەڕاندوونەتەوە.
ئەنەکەسە لە راگەیهندراوەکەیدا لەبارەی ئەو هێرشەوە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو کارە شەرمەزار دەکەین و ئەمە بە سووکایەتیکردنی بە بەڵێنەکانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە قەڵەم دەدەین و داوای لە هەسەدەش کرد "رێگە لەو پێشێلکارییانە بگرێت کە گفتوگۆی کوردی - کوردی دەکەنە ئامانج."
پارتی یەکێتیی دیموکرات - پەیەدە تاوەکو ئێستا هیچ راگەیهندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
PM:08:49:17/04/2021
ئهم بابهته 11000
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت