پارتی واده‌ی پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیدانی به‌ كۆمسیۆن ئاشكرا كرد

‌خەسرۆ گۆران

وێستگه‌ نیوز ـ

پارتی دیموكراتی كوردستان واده‌ی راده‌ستكردنی ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عیراقی به‌ كۆمسیۆن ئاشكرا كرد و به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و حزبه‌ش زانیاری ده‌دات.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

کۆتاییی مانگی نیسان دواین ‌وادەی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌ بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ كه‌ بریاره‌ له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند: "پارتی خەریکی پرۆسەی یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانە و هێشتا نەگەیشتووینەتە قۆناغی کۆتاییی یەکلاکردنەوی کاندیدەکانمان، چونکە هەموو کاندیدەکان دیداریان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت".

خەسرۆ گۆران روونی کردەوە: "بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رۆژی 1ی مانگی ئایاری داهاتوو کۆتاوادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکانە و ئێمەش کۆتا رۆژ ناوی کاندیدەکانمان رادەستی کۆمسیۆن دەکەین".

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عیراق له‌ 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 ئه‌نجام بدرێت، كۆمسیۆنیش ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌ستپێكردووه‌.


PM:04:41:16/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت