كۆسرەت رەسوڵ عەلی گەیشتەوە هەرێمی كوردستان

‌كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بەرژەوەندییەکانی یەكێتی

وێستگەنیوز-

دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێک لەدەرەوەی وڵات بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی، ئەمشەو كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز ئەمشەو كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بەرژەوەندییەکانی یەكێتی گەیشتەوە هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی چەند مانگێك سەردانی دەرەوەی وڵاتی كردبوو بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی.

لەو بارەیەوە عەباس فەتاح ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، "هیوادارم گەڕانەوەی كۆسرەت رەسول عەلی بە تەندروستییەكی باشەوە بۆ هەرێمی كوردستان، هەنگاوەكانی خۆی بۆ ئاشتی و تەبایی نێوان لایەنەكان و یەكڕیزی گەلی كورد دەستپێبكات، كە بەردەوام هەنگاوو لێدوانی ئاشتییانەو یەكڕیزی هەبووە لەپەیامەكانی".

باسی لەوەشکردوە، "تەنها تەبایی و پێكەوە دانیشتن، چارەسەری داوای ڕەوای گەلەكەمان و چارەسەركردنی بارو گوزەرانی خەڵكی كوردستان دەكات".

کۆسرەت رەسوڵ عەلی  ساڵی 2017 نەشتەرگەری بۆ ریخۆڵەکانی کراوە و لەماوەی رابردوشدا چەندجارێک بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکراوە و چارەسەری پێویست و بەردەوامی بۆ کراوە.


PM:10:13:15/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت