کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سیستمی کاری نوێی ویندۆزی 11ی ناساند
        
                 سیستمی کاری نوێی ویندۆزی 11 
        
        
        
          وێستگە نیوز-
	
	کۆمپانیای جیهانی مایکرۆسۆفت سیستمی کاری نوێی ویندۆزی 11 ناساند و دبەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیاکەش،  ویندۆزی 11 توانایەکی زیاتری هەیە و لەڕووی پاراستنی زانیارییە کەسییەکەناوە بەهێزترە.
هەروەها بەکارهێنانی ئەم سیستمە نوێییە ئاسانکاری دۆزینەوەی بەڵگە و ئەپڵیکەیشنەکان بۆ بەکارهێنەر دەکات و لە سایەی ئەم ویندۆزە نوێیەوە دەتوانرێت خێراتر زانیاری و یارییەکان بەکاربهێندرێن.
ئەو کەسانەی ویندۆزی 10یان هەیە دەتوانن بەبێ بەرامبەر ویندۆزی 11 داببەزێنن و واش بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا، ئەم ویندۆزە نوێیە بخرێتە بازاڕەوە.
        
        
PM:09:22:29/06/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									6744
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت