نرخی دۆلار بەرانبەر دینار لە بەغدا و هەرێم بەرزبووەوە
وێستگەنیوز-
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی نوێی تۆمارکرد و بەراورد بە رۆژی پێشتر، نرخەکەی هەڵکشا.
لە بازاڕەکانی شاری بەغدا و لە هەردوو بۆرسەی سەرەکیی (کفاح) و (حارسیە)، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 157,250 دینار، لە کاتێکدا لە مامەڵەکانی رۆژی سێشەممەدا نرخەکەی 156,600 دینار بوو.
هاوتەریب لەگەڵ بۆرسە، لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە 157,750 دینار دیاریکرا و لە بەرانبەریشدا نرخی کڕین بووە 156,750 دینار.
هاوکات بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی دراوە جیهانییەکان بەم جۆرەیە:
100 دۆلاری ئەمریکی: 157,400 دینار
100 یۆرۆ: 180,229 دینار
100 پاوەنی بەریتانی: 210,451 دینار
100 لیرەی تورکی: 3,261 دینار
100 هەزار تومەنی ئێرانی: 708,32 دینار
AM:11:43:16/09/2026
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت