داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بە رێژەی زیاتر لە 46% کەمی کردووە


وێستگەنیوز-

داهاتی نانەوتیی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان لە ماوەی 1 هەفتەدا، گەیشتە زیاتر لە 7 ملیار دینار، کە لەچاو هەفتەی رابردوودا بە رێژەی زیاتر لە 46% دابەزیوە.


بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکان، کۆی داهاتی ئەو سنوورە لە رۆژی 5ی ئەیلول تاوەکو 11ی ئەیلولی 2026، گەیشتووەتە 7 ملیار و 162 ملیۆن و 753 هەزار و 977 دینار (واتە 7.16 ملیار دینار).

ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، بە بڕی زیاتر لە 5.13 ملیار دینار کەمی کردووە، کە دەکاتە دابەزین بە رێژەی زیاتر لە 46.13%.

سەبارەت بە شێوازی کۆکردنەوەی ئەو داهاتە، ماڵپەڕی شەفافیەت ئاشکرای کردووە کە بڕی 5 ملیار و 602 ملیۆن و 775 هەزار دیناری (کە دەکاتە 78%ی کۆی داهاتەکە) بە شێوەی نەختینە وەرگیراوە، هەروەها بڕی 1 ملیار و 555 ملیۆن و 778 هەزار دیناری (کە دەکاتە 22%) بە شێوەی چەک بووە، لە کاتێکدا داهاتی مەقاسە نزیک بووە لە سفر.


AM:11:05:11/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت