مه‌شهه‌دانی بۆ وێستگه‌نیوز: وه‌زیری دارایی دڵنیایكردینه‌وه كه پابه‌ندن به دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
شاره‌زایه‌كی ئابووریی عێراق دوای چاوپێكه‌وتنی به وه‌زیری دارایی عێراق ئاشكرای كرد كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه دابینكراوه و له‌كاتی خۆیدا ده‌درێت.
دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان مه‌شهه‌دانی، مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای ئابووری دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پسپۆری دیكه‌ی بواری ئابووری چاویان به وه‌زیری دارایی عێراق كه‌وت، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێستگه‌نیوز وتی: "فالح ساری وه‌زیری ئابووری عێراق دڵنیایی كردووینه‌ته‌وه كه پابه‌ندن به دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه".
وتیشی،: "وه‌زیری دارایی پێی راگه‌یاندوون كۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق به خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌گاته زیاتر له 7 ترلیۆن و 700 ملیار دینار و هیچ نیازێكمان نییه مووچه 45 رۆژ جارێك دابه‌ش بكه‌ین".
ئه‌و شاره‌زا ئابووریه راشیگه‌یاند كه "پڕۆگرامی وه‌زیری دارایی وایه كه مووچه‌ی خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌كانیان كه‌متره پێش بخات".
وه‌زیری دارایی عێراق دووپاتیشی كردووته‌وه، "ره‌نگه مووچه 5 رۆژ دوابكه‌وێت، به‌ڵام 30 رۆژ جارێك دابه‌ش ده‌كرێت و حكومه‌ت نیازی ئه‌وه‌ی نییه دابه‌شكردنی مووچه دوابخات".
PM:03:33:26/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت