حسێن عه‌ره‌ب ژماره‌یه‌ك پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی ده‌خاته‌ڕوو
وێستگه‌نیوز –
حسێن عه‌ره‌ب په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانتاری عێراق ژماره‌یه‌ك پێشنیار ده‌خاته‌ڕوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و دۆخه خراپه ئابوورییه‌ی رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه بووه‌ته‌وه و پێشنیار ده‌كات:
* رێوشوێنه‌كانی سكهه‌ڵگوشین له پله باڵاكانه‌وه ده‌ست پێبكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی هاوڵاتیان.
* دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و پله هاوتاكانیان دوابخرێت.
* پاشه‌كه‌وتی ئیجباری له‌سه‌ر مووچه‌ی زیاتر له دوو ملیۆن دینار بكرێت، به‌جۆرێك 80%ی مووچه‌كانیان خه‌رج بكرێت و ئه‌وی تری دواتر خه‌رج بكرێت.
* خه‌رجكردنی 50%ی ده‌رماڵه‌ی پله باڵاكان دوابخرێت.
* حه‌واڵه‌ی دارایی بۆ ده‌رماڵه دواخراوه‌كان ده‌ربكرێت، و له واده‌یه‌كی دواتردا خه‌رج بكرێت.
* حه‌واڵه به دۆلار و به نرخی فه‌رمی 1320 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك بدرێت به هاوڵاتیان كه دوای سی مانگ بتوانرێت خه‌رج بكرێت تا فشاره‌كان له‌سه‌ر نه‌ختینه كه‌مبێته‌وه.
* چاپكردنی دراو ره‌نگه ببێته هۆی كێشه‌ی ئابووری.
* ڕێگه بدرێت به به‌كارهێنانی ئه‌و پاره پاشه‌كه‌وتكراوه بۆ پێدانی باجی گومركی یان باج، یان دواتر به كاش وه‌ریبگرن.
* ئه‌م ڕێوشوێنانه ده‌توانن نزیكه‌ی 35%ی قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
* ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنی سكهه‌ڵگوشین له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌رانی پله باڵا پێش ئه‌وانی تر جێبه‌جێ بكرێن، هاووڵاتیان پشتیوانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
AM:11:02:05/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت