نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزمبووه‌وه
وێستگه‌نیوز -
دوای لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزمبووه‌وه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت هاته‌خوار 80 دۆلار.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر نزمبووه‌وه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 79 دۆلار و 71 سه‌نت.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 76 دۆلار و 21 سه‌نت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 85 دۆلار و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 82 دۆلار و 33 سه‌نت مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.
PM:07:56:04/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت