"لیستی مووچه‌ی تهمووز و راپۆرتی ته‌رازوی پێداچوونه‌وه راده‌ستی دارایی عێراق كرا"
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه لیستی مووچه‌ی مانگی تهمووز و راپۆرتی ته‌رازوی پێداچوونه‌وه راده‌ستی دارایی عێراق كرا.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (22ی ته‌مموزی 2026) لیستی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و ڕاپۆرتی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگی حوزه‌یران له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كرا.
*له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زیر ناوی (981) فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست كه ته‌مه‌نیان له (60) ساڵ تێپه‌ڕیبوو، داخڵی لیستی مووچه كرانه‌وه و تا كۆتایی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بن له خزمه‌تكردن.
AM:11:04:22/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت