نه‌بیل مه‌رسومی: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كی نییه
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
شاره‌زایه‌كی ئابووری به‌ناوبانگی عێراق دڵنیایی ده‌دات كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای به‌ناوبانگی عێراقی له بواری ئابووری به وێستگه‌نیوزی وت: "هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی: "حكومه‌تی عێراق پشتی به بانكی ناوه‌ندی عێراقی به‌ستووه بۆ بابه‌تی مووچه و هیچ كێشه‌یه‌كیشی نییه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق به‌گشتی و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش به تایبه‌تی".
باسی له‌وه‌شكرد كه "هه‌ندێك له كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كان كه شاره‌زای هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق نین چه‌ند لێدوانێكی نه‌شاره‌زای سیاسیان داوه سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2026، عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بە ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند، "پێویستە حکومەتی فیدراڵ رەوانەکردنی پارە بۆ هەرێم رابگرێت تا یەکلاکردنەوەی دارایی بۆ ئەو بڕە پارانە دەکرێت کە تا ئێستا رادەست نەکراون، ئەمەش بەپێی یاسای بودجە و راپۆرتەکانی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم. جەختیشی کردەوە کە هەر رێکارێک پێچەوانەی ئەمە بێت، حکومەت دەخاتە ژێر باری لێپرسینەوەی یاسایی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
PM:09:14:09/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت