داهاتی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه گه‌یشته زیاتر له 16 ملیار دینار
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند كه زیاتر له 16 ملیار دیناره و به‌راورد به داهاتی هه‌فته‌ی پێشوو زیاتر له 10 ملیار دینار زیادیكردووه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 16ی ئایار تا ئه‌مڕۆ 22ی ئایاری 2026، بڕی 16 ملیار و 561 ملیۆن و 345 هه‌زار و 340 دینار بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و بڕه 16 ملیار و 451 ملیۆن و 337 هه‌زار و 740 دیناری نه‌ختینه‌یه كه سه‌دا 99ی كۆی داهاته‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه 110 ملیۆن و 7 هه‌زار و 600 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی 1%ی داهاته‌كه پێكده‌هێنێت.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو زیاتر له 10 ملیار دینار زیادیكردووه به‌ڕێژه‌ی 158.583%.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه نه‌توانراوه سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
AM:10:37:22/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت