وه‌زاره‌تی دارایی: لیستی مووچه‌ی مانگی ئایار و ڕاپۆرتی ته‌رازوی پێداچوونه‌وه ره‌وانه‌ی به‌غداد ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه (20ی ئایاری 2026) لیستی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و ڕاپۆرتی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگی نیسان له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی به‌غداد ده‌كرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "سبه‌ی پێنجشه‌ممه ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كرێت".
راشیگه‌یاندووه كه "سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی داهاتی نانه‌وتی بۆ مانگی ئایار و ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ، له ڕووی ژمێریاریه‌وه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به ڕاپۆرتی ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌ی مانگانه‌و تاكۆتایی مانگی ئایار و ناردنی سه‌رجه‌م داتاكان له یه‌كه ژمێریاریه‌كانه‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری به دیار ناكه‌وێت داهاتی مانگی ئایار چه‌نده‌و چه‌نده‌ش پشكی حكومه‌تی فیدراڵه".
PM:09:06:20/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت